ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا ١٣ میلیۆن کەسی تێپەڕاند
پەیامی کورد ... به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ژماره‌ی تووشبوانی ڤیرووسی كۆرۆنا له جیهاندا ١٣ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند، ژماره‌ی چاكبوهكانیش هه‌ر له نیوه زیاتره.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ئامارانه‌ی ماڵپه‌ڕی www.worldometers.info/ بڵاوی ده‌كاته‌وه، ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا له جیهاندا گه‌یشتوه‌ته سه‌روو ١٣ ملیۆن و ٤١ هه‌زار كه‌س له جیهاندا، له به‌رانبه‌ریشدا زیاتر له ٧ ملیۆن و ٥٨٨ هه‌زاریان چاكبوونه‌ته‌وه و له په‌تاكه ڕزگاریان بوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی داتاكانی ماڵپه‌ڕه‌كه، تائێستا زیاتر له ٥٧١ هه‌زار كه‌س له هه‌ڵگرانی ڤیرووسی كۆرۆنا گیانیان له ده‌ستداوه.
له‌نێو ئه‌و ووڵات و ناوچانه‌ی ڤیرووسه‌كه تێیدا بڵاوبووته‌وه، ئه‌مریكا له پله‌ی یه‌كه‌مدایه به زیاتر له ٣ ملیۆن و ٤١٣ هه‌زار تووشبوو، گیانله‌ده‌ستدانیش هه‌ر یه‌كه‌مه و زیاتر له ١٣٧ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندوه.