ژمارهی ئهو هێرشانهی کراونهتەسەر هێزەکانی ئەمریکا لەعێراقو سوریا ئاشكرادهكرێت
پەیامی کورد... ژمارهی ئهو هێرشانهی کراونهتەسەر هێزەکانی ئەمریکا لەعێراقو سوریا ئاشكرادهكرێت
ڕوانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشكرایدهكات، ژمارەی ئەو هێرشانەی لە 19ی ئۆکتۆبەری ڕابردوەوە کراونەتەسەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لەڕۆژئاوای کوردستانو سوریا گەیشتوەتە نزیکەی 90 هێرش.
ڕوانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ باسی لەوەکردوە، لەو بنکانەدا تەنها بنکەی کێڵگەی غازی کۆنیکۆ 22جار هێرشیکراوەتەسەر، هەروەک 21جار هێرشکراوەتەسەر کێڵگەی نەوتی عومەر لەدێرەزۆر کە گەورەترین بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لەخۆدەگرێت.
ئهوهشی خستهڕوو، لەکاتێکدا 15 هێرشکراوەتەسەر بنکەی شەدادی لەگوندەواری حەسەکە، هەروەک 15 هێرشیش بنکەی خەراب جیری لەڕمێلانیان کردۆتە ئامانج.
جێگهی سەرنجە ئەمریکا 900 سەربازی لەسوریا جێگیرکردوە، هەروەک 2500 سەربازیش لەسەر خاکی عێراقدا هەیە وەک بەشێک لەهێزەکانی هاوپەیمانان کە ڕاوێژو هاوکاری پێشکەش بەهێزە عێراقییەکان دەکەن بەمەبەستی ڕێگریکردن لەگەڕانەوەی داعش.