Cîhan
مۆسکۆ بە دوای کارئاسانییە بۆ دانووستاندنی نێوان کوردی ڕۆژئاوا و حکوومەتی سووریا
پەیامی کورد ... جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا رایگەیاند، حکومەتی مۆسکۆ کارئاسانی بۆ دانووستانی نێوان کورد و حکومەتی سووریا دەکات.
بەپێی زانیارییەکان .سێرگی ڤێرشنین جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا رایگەیاند، مۆسکۆ نێوەندگیری نێوان حکومەتی سووریا و کورد و هەموو ئەو لایەنانەی تر دەکات کە باوەڕیان بەسەقامگیری سووریا هەیە.
لەوبارەیەوە، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاندوە، لەگەڵ هەموو ئەو لایەنانە لەپەیوەندیدان کە باوەڕیان بەسەقامگیری سووریا و پاراستنی سەروەری خاکەکەی و یەکپارچەیی هەیە و لەسەر بنەمای رێزگرتنی دوولایەنە و پاراستنی مافەکانیان هەوڵی رێکخستنی گفتوگۆ و دیالیۆگ لەنێوانیاندا دەدەین.