Cîhan
ڕژیمی ئەسەد مووشەکێکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
پەیامی کورد ... لە ڕاگەێندراوێکدا سوپای ئێسرائیل ڕایگەیاند: لە ڕێگای سیستەمی بەرگری ئاسمانییەوە مووشهكێكی فڕۆكهشكێن كه له سووریاوه ئاراستهی ووڵاتەکەیان كرابوو تێكشكێندراوە.
لە هەمان ڕاگەێندراودا ڕوون کراوەتەوە ، کە هیچ زیانێكی گیانی و ماددی به هۆی ئهم ڕووداوه به ئیسرائیل نهگهیشتووه و و زانیاری زیاتریشیان سەبارەت بەم ڕووداوە ئاشکرا نەکردووە.
لە لاێکی دیکەوە ئاژانسی هەواڵی ڕژێمی بەشار ئەسەد بڵاویکردەوە ، “ بۆ بەرپەرچدانەوەی ئامانجی دوژمنانمان سیستەمی بەرگری ئاسمانیمان لە گوندەوارەکانی باشووری دیمەشق ئەنجامداوە”.