TR KU SO
FB X
Cîhan

مۆسکۆ ڕیکەوتنەکەی نێوان ڕووسیا و تورکیا ئاشکرا دەکات

سارا
Yazar
📅 25 Ekim 2019 14:46

پەیامی کورد    ...    دیمیتری پێسكۆڤ، ووتەبێژی كۆشكی كرێملین ووردەكاری رێكەوتنی نێوان ئانکارا و مۆسكۆی ئاشكراكرد.

بە پێی زانیارییەکان دیمیتری پێسكۆڤ رایگەیاندووە،"لەدوای ٦ كاتژمێر پوتین و ئه‌ردۆغان توانیان لەسەر دۆخی سووریا بگەنە رێككەوتن، ئەمەش دوای ئەوەی لەسەرەتادا بۆ ماوەی دوو كاتژمێرو نیو لەسەر كۆمەڵێك نەخشە كەلەبەردەستیان بووە بەئامادەبوونی وەرگێڕەكان گفتووگۆیان كردوە".

ووتەبێژی كۆشكی كرێملین هەروەها ڕایگەیاند :،"دوای ئەو گفتوگۆیانە، وەزیرانی بەرگری هەردوو ووڵات، بەئامادەبوونی بەشێك لە شارەزایانی توركیا و رووسیا بەشداری گفتوگۆكەیانكردوە و لەپاشاندا رێنمایی دراوەتە هەردوو وەزیری دەرەوەی رووسیا و توركیاو تا رەشنووشی رێكەوتنی نێوان هەردوو ووڵات بنووسنەوە و دوای پێداچوونەوەی رەشنووسەكە لەلایەن پۆتین و ئەردۆگانەوە واژۆكراوە".

Paylas: