TR KU SO
FB X
Cîhan

پۆمپێئۆ سەردانێکی زنجیرەیی بۆ وولاتانی ئەورووپایی ئەنجام دەدات

سارا
Yazar
📅 08 Şubat 2019 18:29

پەیامی کورد  ...   بەپێی ڕاگەیندراوێک مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا زنجیرە سەردانێک بۆ ووڵاتانی ئه‌ورووپا ئەنجام دەدات .

لە ڕوونکردنەوەیەکیدا ڕۆبێرت پالادینۆ، ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماژەی بەوە کردووە کە وەزیری دەرەوەی ووڵاتەکەی له‌ ١١-١٥ـی مانگی شوباتدا سه‌ردانی هەر یەکە لە ووڵاتانی هه‌نگاریا و پۆڵۆنیا و به‌لجیكا و ئایسله‌ندا ده‌كات.

هەر بە گوێرەی ئەو ڕوونکردنەوەی رۆبێرت پالادینۆ ، مایک پۆمپیۆ له‌ ١١ـی شوبات دەگاتە پایته‌خت بووداپێست لە هه‌نگاریا و ژمارەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو ووڵاتە ئەنجامدەدات.

هەروەها دواتر سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له‌ ووڵاتانی پۆڵۆنیا و به‌لجیكا و ئایسله‌ندا ده‌كات.

جێگای ئاماژە پێدانە کە دۆخی ڤەنزوئێلا یەکێک دەبێت لە بابەتە هەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوکە لەو ووڵاتە.

Paylas: