ئایا میشێل ئۆباما دەبێتە جێگری جۆ بایدن ؟؟؟
پەیامی کورد ... ئایا میشێل ئۆباما دەبێتە جێگری جۆ بایدن ؟؟؟
جۆ بایدن هەڵبژاردەی دیمۆکراتەکان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆککۆماری ئەمریکا هەوڵی زیندوو کردنەوەی سەرلەنوێ تیمەکەی بایدن - ئۆباما ی دەدات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، جۆ بایدن ئامادەیە تاکوو بە خێرایی میشێل ئۆباما وەکوو جێگری سەرۆککۆماری خۆی بناسێنێت . میدیاکان ئەم هەڵبژاردنە بە باشترین هەڵبژاردە بۆ دیمۆکراتەکان ناو دەبەن . سەرەڕای ئەمانە ، نامزەدی دیمۆکراتەکان جۆ بایدن ئەم بابەتە ڕەت ناکاتەوە کە خێزانەکەی سەرۆککۆماری پێشووی ئەو ووڵاتە لەم پێشنیارە دڵخۆشە . لە هەمان کاتدا ، توێژەرانی سیاسی یش جەخت دەکەنەوە کە بنکەی ناوەندی بایدن لە هەوڵدایە تاکوو لە خۆشەویستی خانمی یەکەمی پێشووی ئەو ووڵاتە بە شێوەی چالاکانە کەڵک وەربگرێت . لە حاڵێکدا کە دیمۆکراتەکان جارێکی دیکە هەوڵ دەدەن لە شێوەی میشڵ ئۆباما کەڵک وەربگرن .
کێشەی سەرەکی ئەمەیە کە دوورە میشێل ئۆباما بیەوێت پێشنیارەکەی بایدن قەبووڵ بکات ، بایدن یش لەم بابەتە زۆر ناڕازییە ، هەرچەندە ڕەوەندی هەڵبژاردن بۆ کاندیدەکان هێشتا دەستی پێنەکردووە .