Cîhan
یەکەم کەشتیی گواستنەوەی دانەوێڵە لە ئۆکرایناوە گەیشتە تورکیا
پەیامی کورد... یەکەم کەشتیی گواستنەوەی دانەوێڵە لە ئۆکرایناوە گەیشتە تورکیا
میدیاکانی تورکیا بڵاو یان کردووەتەوە ئەمڕۆ شەممە، یەکەم کەشتیی گواستنەوەی دانەوێڵە کە 300 هەزار تۆن گەنم و دانەوێڵەی هەڵگرتووە گەیشتە ئیستەنبوڵ و لە ڕێگای تورکیاشەوە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان دەکرێن.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕێککەوتنێک لەنێوان ڕووسیا و ئۆکراینا لە تورکیا ئەنجام درا بەمەبەستی کردنەوەی ڕێڕەوی دەریایی بۆ هەناردەکردنی بەرهەمی گەنمی ئۆکراینا بۆ بازاڕەکانی جیهان.