Cîhan
پۆمپێئۆ : پێشتر ڕامانگەیاندبوو هەر هێرشێک لە لایەن ئێرانەوە ووڵامی ڕاستەوخۆی ئێمەی بە دوادادێت
پەیامی کورد ... پۆمپێئۆ : پێشتر ڕامانگەیاندبوو هەر هێرشێک لە لایەن ئێرانەوە ووڵامی ڕاستەوخۆی ئێمەی بە دوادادێت
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند " هێرشی مەرگباری ئەمڕۆ بۆ سەر بنکەی سەربازی کەمپی التاجی لە عێراق قەبووڵ ناکەین ، دۆمینیک ڕاب و من ئێمە هەردوو ڕازین لە سەر ئەوەی کە بەرپرسیارانی ئەم هێرشە دەبێ ووڵامدەری بن .
مایک پۆمپێئۆ هەروەها ڕایگەیاند : ئێمە پێشتر ڕامانگەیاندبوو لە ئەگەری هەر هێرشێک لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئێرانەوە بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا ڕاستەوخۆ هێرش دەکرێتە سەر ئامانجەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران .