TR KU SO
FB X
Cîhan

ماتیس: شەڕی ئیران و ئیسرائیل نزیکە

📅 28 Nisan 2018 13:07

 وەزیری بەرگری ئەمریکا دەڵێت، ئەگەری رووودانی شەڕ و بەریەککەوتنی راستەوخۆ لە نێوان ئێران و ئیسرائیل رۆژ لەدوای رۆژ زیاتر دەبێت.

 

جەیمز ماتیس وەزیری بەرگری ئەمریکا، لە میانەی کۆبوونەوەی لە گەڵ لیژنەی هێزە چەکدارەرەکانی سینای ئەمریکا، رایگەیاند: ئەگەری روودانی شەڕ لە نێوان ئێران و ئیسرائیل لە سوریا، ئەگەرێکی بەهێزە و هۆکارەکەشی گەڕاندەوە بۆ کار و چالاکیەکانی حزبوڵڵای لوبنان.

وەزیری بەرگری ئەمریکا لەم بارەیەوە دەڵێت "دەتوانم بڵێم شەڕ لە نێوان ئێران و ئیسرائیل دەستپێدەکات، بەڵام دڵنیا نیم چۆن و لە کوێ دەستپێدەکات".

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکانیدا، ماتیس گوتی، لە روانگەی واشنتۆنەوە ناردنی موشەکی پێشکەوتووی ئێران بۆ سوریا، ناتوانێ هیچ هۆکارێکی لە پشت بێت مەگەر ئەوەی، کە تاران بیهەوێ هەڕەشە لە ئیسرائیل بکات.

جەیمز ماتیس، پێنجشەممەی رابردوو لە گەڵ ئاڤیگدۆر لیبرمەن، وەزیری بەرگری ئیسرائیل کۆبووەوە. تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەیان تایبەت بووە بە ئێڕان

Paylas: