ملیۆنەها ئیمەلی سوپای ئەمریکا بەهەڵە نێردرا بۆ مالی
پەیامی کورد... ملیۆنەها ئیمەلی سوپای ئەمریکا بەهەڵە نێردرا بۆ مالی
نووسراوی ئەو ئیمەیلانەی ملیۆنەها زانیاری هەستیاریی کارمەندانی سوپای ئەمریکای تیادا بوو بەهۆی هەڵەی نووسینەوە نێردرا بۆ مالی لە کیشوەری ئەفریقا.
رۆژنامەی "فاینانشاڵ تایمز" بڵاوی کردەوە، دوای ئەوەی بەهەڵە ناوی دۆمەینی ".mil"ی سوپای ئەمریکا لەگەڵ دۆمەینی ".ml"ی مالی تێکەڵ کراوە، ملیۆنەها ئیمەیڵ بۆ ناونیشانی هەڵە نێردراوە.
باس لەوەیش کرا کە ئیمەیلەکان زانیاری هەستیاری وەک بەڵگەنامەی دیپلۆماسی، تۆماری باج، وشەی نهێنیی و بەرنامەی گەشتی بەرپرسانی باڵای سەربازیی لەخۆدەگرێت.
وتەبێژ لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن)، تیم گۆرمان بە نووسراو وەڵامی ئاژانسی ئانادۆڵی دایەوە سەبارەت بە بابەتەکە و ئاماژەی بەوە کرد کە وەزارەتەکەیان ئاگایان لە بابەتەکەیە و ئاشکراکردنی بێ مۆڵەتی زانیارییە کۆنترۆڵکراوەکانی ئاسایشی نیشتمانیی یان زانیارییە نانهێنییە کۆنترۆڵکراوەکان بە جیددی وەردەگرن.