مووسەوی : پێش هێرشەکەی ئێران بۆ سەر بنکەی عین الاسد " عێراق " لەم بابەتە ئاگادار بوو
پەیامی کورد ... مووسەوی : عێراق پێش هێرشەکەی ئێران بۆ سەر بنکەی عین الاسد لەم بابەتە ئاگادار بوو .
ووتەبیژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە شکایەتی عێراق لە ئێران لە سەر بابەتی هێرشی مووشەکی بنکەی سەربازی عێن الاسد ڕایگەیاند : بەرپرسانی ئەم ووڵاتە پێش ئەنجامدانی ئەم هێرشە ی ئێران ئاگاداری بابەتەکە کرابوونەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێکی تایبەت لەمبارەوە عەباس مووسەوی ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لە دانیشتنێکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە هێرشی ئێران بۆ سەر مۆڵگەکانی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند : تاران پێش ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر بنکەی سەربازی عێن الاسد شوێنی جێگیر بوونی هێزەکانی ئەمریکی لە ناو خاکی عێراق بەرپرسانی عێراقی ئاگادار کردبووەوە .
ووتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە شکایەت و سکاڵای عێراق لە ئێران بە هۆی هێرشی مووشەکییە بۆ سەر بنکەی عین الاسد هەروەها ووتی : هەوڵی بەرگری و ووڵامی ئێمە بە ئەمریکا پێشتر بە دەوڵەت و هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕاگەێندرابوو .
هۆکاری شکایەت و سکاڵاکە دەبێ لە خودی بەرپرسانی عێراقی بکرێت .
هەروەها مووسەوی ووتی : ئەمنییەت و حاکێمییەت و مافی تەواوی پاراستنی عێراق بۆ ئێران زۆر جێگای بایەخە و ئێمە بەردەوام داواکاری ئەوەین کە نابێ دەستێوەردانی دەرەکی و هێزی دەرەکی لەم ووڵاتەدا هەبێت و داواکاری ئەمەشین .