مووشەکە ستراتیژییەکانی سووریا دەتوانێ ئیسرائیل بە تەواوی بکاتە ئامانج !!!
پەیامی کورد ... کارناسێکی سەربازی سووریا جەختی کردەوە مووشەکگەلی کاریگەری بالیستیکی سووریا لە ماوەی سالانی شەڕ هیچ زەرەر و زیانێکیان پێنەگەیشتووە و دەتوانن ئەو سەرزەوینانەی کە داگیر کراون " مەبەست فەلەستینە " بکاتە ئامانجی خۆی .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆژنامەی رای الیوم ، سەرتیپ رەزا شەریفی کارناسی بابەتی سەربازی و لەشکری ڕایگەیاند کە توانای مووشەکی سووریا بە تایبەت مووشەک گەلی ستراتیژیکی ئەم ووڵاتە بێ ئەوەی کە زەرەریان پێ بکەوێت لە مۆڵگەی ئەمن و شاراوە و نهێنی ماونەتەوە .
سەرتیپ شەریفی هەروەها ڕایگەیاند : کە فەرماندەکا نی لەشکری سووریا پێش لەمانە هەوڵیان داوە کە پێگەی مووشەکە ستراتیژیکییەکانی خۆیان لە بەرامبەر هەرجۆرە هەڕەشەیەکی ڕژیمی ئیسرائیل لە ئەمنییەتی تەواودا بهێڵنەوە و نەهێڵن دەستی کەسانی بێگانە و ڕژیمی ئیسرائیلی پێ بگات " مەبەست گرووپی تێرۆریستی داعش و جبهەی النصرە و باقی گرووپە تێرۆریستییەکانی دیکەیە بۆ گەیشتن بەم مووشەک گەلە .
هەر سەبارەت بەم هەواڵە ئاماژە بەوە دراوە کە توانای مووشەکی سووریا بە هێزێکی زۆر بەرز و لە کۆگاگەلی زۆر گەورەا دەپارێزرێن ، کە لە گرینگترین بنکەی سەرەکی هێشتنەوەی ئەم ووڵاتەیە لە ئەگەری ڕوودانی شەڕی بەرفراوان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا .
شەریفی هەروەها لە کاردانەوە بە پرسیارێک سەبارەت بە بیروباوەڕی هێشتنەوە و بەرەنگاربوونەوەی لەناکاوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جەختی کردەوە کە ئەرتەشی عەرەبی سووریا هەوڵی داوە هێزی بنەڕەتی و سەرەکی هێشتنەوەی خۆی لە ماوەی سالانی ڕانردوودا بپارێزێت . لەوانەش بەرجەستەترینەکانی ئەم هێزە ، مووشەکەکانی سووریایە کە بە ڕێژەی تەواو و کاریگەری زۆر بەرز بە تایبەتی لە بەشی پەیوەست بە مووشەک گەل ستراتیژیک ماوەتەوە و سەرەڕای هەوڵە بەرفراوانەکانی دوژمنی ئیسرائیلی بۆ دۆزینەوەی ئەوان یا خود هەوڵی خۆفرۆشانی ئیسرائیل بۆ وێران کردنی ئەم کۆگایانە ، هیچ زەرەر و زیانێکی پێ نەگەیشتووە
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، سووریە خاوەنی هێزی مووشەکی زۆر بە توانا و بە هێزە و کۆگاکەلی زۆر بەرفراوانی هەیە و لە ئەگەری ڕوودانی شەڕی بەرفرانا دەتوانێ وکوو یەکێک لە کاراکتەرە بە تواناکان بێت بۆ هێستنەوەی ئەو ووڵاتە و ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبێت