TR KU SO
FB X
Cîhan

موستەفا کازمی : لەگەڵ کێشەکاندا دەبێ تەکنیکی ڕووبەڕوو ببینەوە نەوەک سیاسی

سارا
Yazar
📅 20 Eylül 2020 21:04

پەیامی کورد      ...     موستەفا کازمی  :  لەگەڵ کێشەکاندا دەبێ تەکنیکی ڕووبەڕوو ببینەوە نەوەک سیاسی .

سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە داوای لە بەرپرسان کرد کە لەگەڵ کێشە و ئالۆزییەکانی پارێزگاکاندا بە شێوەی تەکنیکی و بە دوور لە سیاسەت ڕەفتار بکرێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک موستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانەی دانیشتنی کۆمیسیۆنی باڵای درووستکردنی هەماهەنگی نێوان پاریزگاکان ووتی : ئێمە دەبێ لەگەڵ ئەو ئاڵۆزییانەی کە پاریزگاکان لەگەڵ بەرەوڕوو دەبنەوە بە شێوەی تەکنیک و نە بە سیاسی ڕەفتار بکرێت .

هەروەها ووتی : دۆخی ووڵات چ لە بواری ئابووری و چ تەندرووستی و ئەمنییەتی یەوە هەستایرە . خەڵک داواکاریگەلێکیان لە ئێمە هەیە . بۆ بە ئەژنۆ دەرهێنانی کێشەکان و دەستەبەر کردنی داواکارییەکانی تەواوی خەڵک ئەو پەڕی هەوڵی خۆمان دەخەینە گەڕ .

کازمی لە کۆتایی بەیاننامەکەیدا کە نووسینگەی سەرۆکوەزیران بڵاوکردووەتەوە لە سەر گرینگی کاری بە گرووپ و هەوڵی زیاتر بۆ دەستەبەر کردنی بابەت و داواکارییەکانی خەڵک جەختی کردەوە .

Paylas: