Cîhan
موستەفا کازمی چەند بڕیاری گرینگ لە کەبینەکەی دەگرێتە بەر
پەیامی کورد ... موستەفا کازمی چەند بڕیاری گرینگ لە کەبینەکەی دەگرێتە بەر
بە پێی زانیارییەکان موستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق لە یەکەمین دانیشتنی کابینەکەی خۆیدا چەندین بڕیاری گرینگی ڕاگەیاند .
بە پێی ئەم بڕیارانە ٣ خاڵی هەرە گرینگی باس دەکەین کە بریتین لە
١ - ئازاد کردنی بەندکراوانی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی عێراق
٢ - پێداچوونەوە و مەحکەمەی ئەو کەسانەی کە لە بەرامبەر خەڵکی ناڕازی عێراق تووشی قەتل و کوشتار بوون هەروەها قەرەبووی بنمەماڵەی کوژراوان و برینداربووانی ئەم ڕووداوە
٣ - عەبدۆلوەهاب الساعدی فەرماندەی پێشووی هێزەکانی دژە تێرۆری عێراق جارێکی دیکە گەڕانەوە سەر پۆستەکەی خۆی .
٤ - بڕیار لە سەر مووچەی خانەنشین کراوان