Cîhan
ئەمریکا 125 هەزار پەنابەر وەردەگرێت
پەیامی کورد … ئەمریکا 125 هەزار پەنابەر وەردەگرێت
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: ئیدارەی ئێستای وڵاتەکەی بە سەرۆکایەتیی جۆ بایدن پابەندە بە پێشوازیکردن لە پەنابەران.
ئەنتۆنی بلینکن هەروەها رایگەیاندووە: لە چوارچێوەی ساڵای دارایی 2022، وڵاتەکەی 125 هەزار پەنابەر وەردەگرێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە، وڵاتەکەی لە ساڵی دارایی 2021، بڕی 10 ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری وەک هاوکاریی مرۆیی دابین کردبوو کە هاوکاریکردنی پەنابەرانیشی لەخۆ دەگرت.
ئیدارەی ئەمریکا لە سەردەمی دەسەڵاتی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ( مانگی یەکی 2017 تا مانگی یەکی 2021)، ئەمریکا وەرگرتنی پەنابەرانی زۆر سەخت کردبوو.