ئەمریکا بە بڕی ٣٧٥ میلیۆن دۆلار چەک و بۆمب و کەرەستەی دیکەی سەربازی دەفرۆشێتە ئیسرائیل
پەیامی کورد ... ئەمریکا بە بڕی ٣٧٥ میلیۆن دۆلار چەک و بۆمب و کەرەستەی دیکەی سەربازی دەفرۆشێتە ئیسرائیل
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ئیدارەی ئەمریکا ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر فرۆشتنی بۆمب و کەرەستەی دیکەی سەربازی بەقەبارەی ٣٧٥ ملیۆن دۆلار.
ئەمڕۆ دووشەممە میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، کۆشکی سپی ڕازی بووە بەفرۆشتن و دابینکردنی بۆمب و چەک و کەرەستەی دیکەی سەربازی بۆ ئیسرائیل بەقەبارەی ٣٧٥ ملیۆن دۆلار.
لەوبارەیەوە، واشینتۆن پۆست راپۆرتێکی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا سەرچاوەیەکی باڵای سەربازی ئەمریکا جەختی لەسەر راستی هەواڵەکە کردۆتەوە.
ئەم هەنگاوەی ئەمریکا لەکاتێکدایە، ماوەی چەند هەفتەیەکە ئاڵۆزی و تووندوتیژییەکانی نێوان ئیسرائیل وفەلەستین گەیشتۆتە ئاستێکی مەترسیدار، بەجۆرێک تائێستا ٢١٨ کەس کوژراون و سەدانی دیکەش برینداربوون.
سەرچاوە سەربازییەکەی ئەمریکا وتووشیەتی رۆژی ٥-ی ئەم مانگە کۆنگرێس بەفەرمی لەو گرێبەستە ئاگادارکراوە، ئەوەش چەند رۆژێکی کەم پێش دەستپێکردنی هێرش و پەلامارەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین.