TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا باڵوێزخانە و کونسولخانەکانی خۆی لە تورکیا داخست

Navas Jan
Admin
📅 25 Nisan 2021 15:41

پەیامی کورد … ئەمریکا باڵوێزخانە و کونسولخانەکانی خۆی لە تورکیا داخست

 

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تورکیا داخستنی بارەگای سەرەکی و کونسوڵخانەکانی لە سەرجەم شارەکانی تورکیا ڕاگەیاند، ماوەی داخستنەکەش دوو ڕۆژ دەبێت.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە ڕایگەیاند، “بارەگای سەرەکیی باڵیۆزخانەکەمان لە ئەنقەرە و سەرجەم کونسوڵخانەکان لە شارەکانی ئەدەنە، ئیزمیر، ئیستانبوڵ، بۆ ڕۆژانی ٢٦ و ٢٧ی ئەم مانگە دادەخرێن”.

 

باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئاماژەی بە هۆكاری داخستنەكەش كردووە، دەڵێت، چاوەڕێدەکرێت لە توركیا خۆپیشاندان دژی بڕیاری بەجینۆسایدناساندنی کوشتنی ئەرمەنەکان ئەنجامبدرێت.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، باڵیۆزخانەكە ئاگاداریی هاوڵاتییە ئەمریکییەکانی تورکیا دەکاتەوە، بە وریاییەوە مامەڵە بکەن و دووربکەونەوە لە کۆبوونەوە و شوێنە قەرەباڵغەکان و دەڵێت، “لە هەر حاڵەتێکدا هاوڵاتییانی ئەمریکی لە تورکیا دەتوانن پەیوەندی بە باڵیۆزخانەوە بکەن لەڕێگەی تەلەفۆن یان ئیمەیڵەوە”.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم ڕێکارانە هەنگاوی خۆپارێزییە لەدوای بڕیارەکەی جۆ بایدن بۆ ناساندنی كۆمەڵكوژیی ئەرمەنەکان لەلایەن دەوڵەتی عوسمانییەوە.

Paylas: