TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا بڕیارنامەیەکی لە دژ هەوڵەکانی ڕووسیا لە تەنگەی کەرچ پەسند کرد

سارا
Yazar
📅 01 Aralık 2018 18:23

ئەمریکا بڕیارنامەیەکی لە دژی هەوڵەکانی ڕووسیا لە تەنگەی کەرچ پەسند کرد

مەجلیسی سێنای ویلایەتەیەکگرتووەکان ، بڕیارنامەیەکی بۆ مەحکووم کردنی هەوڵەکانی ڕووسیا لە تەنگەی کەرچ ، کە لەوێ سێ کەشتی ئۆکراینی ی بە بۆنەی بەزاندنی سنوورەکانی ڕووسیا ڕاگرتبوو ، پەسند کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە هیل ، مەجلێسی سێنای ویلایەتەیەکگرتووەکان ، بڕیارنامەیەکی بۆ مەحکووم کردنی هەوڵەکانی ڕووسیا لە تەنگەی کەرچ ، کە لەوێ سێ کەشتی ئۆکراینی ی بە بۆنەی بەزاندنی سنوورەکانی ڕووسیا ڕاگرتبوو ، پەسند کرد .

سێناتۆر کریس مۆرفی ووتی : " ئەمڕۆ مەجلیسی سێنا پەیامێکی ڕوونی بە " سەرۆککۆماری ڕووسیا " ڤلادێمیر پووتین دایەوە کە تەجاوزی دەوڵەتەکەی لە دژی ئۆکراین لە دەریای ئازۆف قەبووڵی ناکات . ئێمە بە تووندی بە کار هێنانی سەربازی لە لایەن ڕووسیاوە مەحکووم دەکەین " .

ڕۆژی یەکشەممە ، سێ کەشتی هێزەکانی دەریایی ئۆکراین – بێردیانسک ، نیکۆپۆل و یانی کاپۆ – سنوورەکانی ڕووسیا بەزاند ، هەروەها چوونە ناو ناوچەی داخراوی دەریایی وولاتی ڕووسیاوە و لە دەریای ڕەش هەتا تەنگەی کەرچ جووڵەیان کرد .

ئەوان بە شێوەیەکی زۆر مەترسیدار مانۆڕیان دەدا ، هەروەها بە داوا یاساییەکانی بەرپرسانی ڕووسیا گوێیان نەدا و لە ڕێگەی هێزەکانی ڕووسیاوە لە جووڵە کردن ڕاوەستێنران .

سەرلە بەیانی ڕۆژی ٢٥ی نۆڤەمبەر سێ کەشتی هێزەکانی دەریایی ئۆکراین سنوورەکانی دەوڵەتی ڕووسیایان بەزاند و ماوەی چەند کاتژمێرێک لە حاڵی مانۆڕدان لە ئاوەکانی ڕووسیادا بوون و بە داواکارییەکانی سنوورەوانەکانی ڕووسیا گوێیان نەدا .

دواتر هەر سێ کەشتییەکە بە زۆری چەک ڕاوەستێندران و لە ئاکام ئەم هەوڵانەدا سێ مەلەوانی ئۆکراینی بریندار بوون .  

Paylas: