TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا : بە تووندی و بە چڕی چاودێری ئەو سەروەت و سامانە دەکەین کە لە ئێرانەوە بۆ قەتەر دەگوازرێنەوە

سارا
Yazar
📅 17 Eylül 2023 09:32
پەیامی کورد   ...  ئەمریکا : بە تووندی و بە چڕی چاودێری ئەو سەروەت و سامانە دەکەین کە لە ئێرانەوە بۆ قەتەر دەگوازرێنەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند : ئێمە بە تووندی و بە چڕی چاودێری گواستنەوەی سەروەت و سامانی ئێران لە کۆریای باشوورەوە بۆ قەتەر دەکەین.

ئەگەر پێویست بکات ئەمریکا توانای بلۆکەکردنی شەش میلیار دۆلاری ئەو سەروەت و سامانەی دەبێت کە لە کۆریای باشوورەوە دەگوازرێتەوە بۆ ئەکاونتێک لە قەتەر.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بە تووندی چاودێری بەکارهێنانی ئەو موڵکانە دەکات

Paylas: