Cîhan
ئەمریکا دەنگۆی ڕێکەوتن لەگەڵ تورکیا لە سەر منبج ڕەتدەکاتەوە
ئەمریكا ئەو دەنگۆیانەی سەبارەت بە رێككەوتنیان لەگەڵ توركیا لەسەر منبج و كشانەوەی ھێزەكانی یەپەگە لەو شارە ڕەت دەكاتەوە و ڕوونی كردەوە كە تائێستا ھیچ رێككەوتنێك نەکراوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا " ناوێرت " رایگەیاند: "هیچ ڕێكەوتنێكمان لەگەڵ توركیا نییە، پێشووتریش ڕامانگەیاندووە كە كۆبوونەوە ھەبووە لەسەر نەخشە ڕێگایەك لەنێوان ھەردوولا، بۆ ئەوەی بگەنە چارەسەر بەڵام رێکەوتن نەکراوە.
ناوێرت گوتیشی: بەردەوام دەبین، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئەو كێشەیە و كێشەكانی دیكەی سووریا و كێشە ھاوبەشەكانیش تا نەخشە ڕێگایەك درووست بێت لەسەر منبج و ناچەكانی دیكە.