TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا داواکارییەکەی حکوومەتی بەغدا ڕەت دەکاتەوە و بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 11 Ocak 2020 15:26

پەیامی کورد     ...    ئه‌مریكا به‌ نه‌خێر ووڵامی داوایه‌كی عیراق ده‌داته‌وه‌ بۆ ناردنی شاندێك به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پرسی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له‌ عیراق، ده‌ڵێت، گفتوگۆ له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ ناكه‌ین.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا لە به‌یاننامه‌یه‌کدا سەبارەت بە داواكاری عیراق بۆ ناردنی شاندێكی ئه‌مریكی بۆ تاوتوێكردنی پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و دانانی میكانیزمێك له‌و باره‌یه‌وه‌، رایگه‌یاندووه‌، ئه‌مریكا له‌ ناردنی هه‌ر شاندێكدا بۆ عیراق جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ ستراتیژییه‌كانی نێوان واشینتۆن و به‌غدا، نه‌ك پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌ عیراق.
به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌كاتێكدایه‌، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عیراق ئاشكرایكرد، دوێنێ هه‌ینی، عادل عه‌بدۆلمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عیراق په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌نجامداوه‌، داوایلێكردووه‌ له‌ چوارچێوه‌ی بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عیراق بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عیراق، واشینتۆن وه‌فدێك بنێرێت بۆ به‌غدا، به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له‌ عیراق.

Paylas: