ئەمریکا جارێکی دیکە ئێرانی تاوانبار کرد
ئەمریکا ، ئێران تاوانبار دەکات کە نەوت بە موسڵمانەکان بە وەجتر دادەنێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، مایک پۆمپێئۆ ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ، عەلی خامنەیی ، ڕابەری باڵای ئێرانی تاوانبار کرد کە داهاتی نەوت بە خەڵکی موسڵمانی ژێر زوڵم و ستەم بە باشتر و وەجتر دەزانێت .
مایک پۆمپێئۆ هەروەها لە تویتەری تایبەتی خۆی لەمبارەوە ئەم بابەتەی نووسی : " خامنەیی خۆی بە ڕابەری جیهانی ئیسلام دەزانێت ، بەڵام لە بەرامبەر بە ووڵاتی چین خۆی بێ دەنگ کردووە . کڕیاری سەرەکی نەوتی ئێران ، سەدان هەزار لە شاروەندانی موسڵمانی خۆی خستوەتە بن ئازار و ئەشکەنجە .
هەروەها کە بلومبێرگ ئاماژەی کردووە ، لە کاتێکدا کە بەراوردی هەناردە کردنی نەوتی ئێران دادەبەزێت ، چین گەورەترین کڕیاری ئەوە .
لە هەمان حاڵدا کاردانەوە بۆ سەرکوتکردنی موسڵمانانی ئۆیغور لە سین کیانگ بێ گوێدانە دەوڵەت و ووڵاتانی دیکەی ئاسیایی وەکوو ئەندۆنێزی و عەرەبستانی سەعوودیە .
ئۆیغور خەڵکانێکن لە قەومی تورک و موسڵمانی سوننەن