TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا هەناردەکردنی مووشەکی ئیستینگر ی بۆ ئۆکراین پەسەند کرد

سارا
Yazar
📅 01 Mart 2022 11:41
پەیامی کورد     ...   ئەمریکا هەناردەکردنی مووشەکی ئیستینگر ی بۆ ئۆکراین پەسەند کرد   


 ئەمریکا هەناردەکردنی مووشکی ئیستینگر بۆ ئۆکرانیای پەسەند کرد.ئەم مووشەکانە بەشێکە لە یارمەتییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراین.

جۆ بایدن، سەرۆککۆماری ئەمریکا، ناردنی ۳۵۰ ملیۆن دۆلار یارمەتی سەربازی بۆ ئۆکراین ی پشتڕاست کردەوە.

به پێی ڕاپۆرتی ئاسۆشەیتێدپرێس کاتی هەناردەکردنی ئەم مووشەکانە دیار نییە، بەڵام بەرپرسان دەڵێین ئەمریکا خەریکی ئامادەکارییە بۆ هەناردەکردنی یارمەتی نیزامی و سەرجەم یارمەتییەکانی دیکە بۆ ئۆکراین ە.

هەر لەم بارەیەوە ئاڵمانیا ڕایگەیاندبوو کە ٥٠٠ مووشەکی ئیستینگر و چەک و یارمەتی دیکەش هەناردەی ئۆکرانیا دەکات تا ئەو وڵاتە بتوانێت بەرپەرچی هێرشی ڕووسیا بداتەوە.

مووشەکی ئیستینگر خێرایە و بۆ لێدانی هەلیکۆپتەر و فڕۆکە بە کار دێت. 

ووڵاتی ستۆنیا لە مانگی جانیوەری یەوە مووشەکانی ئیستینگری هەناردەی ئۆکراین کردووە.ستۆنیا بۆ هەناردەکردنی مووشەک دەبوایە لە ئەمریکا ئیزنی وەربگرتبا.

Paylas: