ئەمریکا هەندێک گەمارۆی سەر ئێرانی بە شێوەی کاتی ڕاگرت
پەیامی کورد ... ئەمریکا هەندێک گەمارۆی سەر ئێرانی بە شێوەی کاتی ڕاگرت
بەڕیوبەری سازمانی تەندرووستی جیهانی ڕایگەیاند : کە لە جەرەیانی ووتووێژی لەگەڵ ئەمریکا ، واشینتۆن هەندێک لە گەمارۆوەکانی سەر ئێرانی بە شێوەی کاتی ڕاگرت و ڕەزامەندی دەربڕی .
بە پێێ ڕاپۆرتێک ، تێدرۆس ئادهانۆم گێریسووس ، بەڕیوبەری گشتی سازمانی تەندرووستی جیهانی لە ووتووێژ لەگەڵ کەناڵی میدیایی المیادین ڕایگەیاند : کە ژمارەی تووشبووان بە ڤیرووسی کۆرۆنا لە جیهان لە سنووری ٢٠٠ هەزار کەس تێپەڕی کردووە و ژمارەی قوربانیانیش زیاتر لە ٨ هەزار کەسە کە جیرەی چین و ئەورووپا لەم ڤیرووسە لە کۆی گشتی جیهاندا ، ٨٠ ٪ و
ئەو هەروەها لە ووڵامی پرسیارێک دەربارەی ڕۆڵی سازمانی تەندرووستی جیهانی لە کەم بوونەوەی پاشهاتەکانی گەمارۆوەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران لە دۆخی ئێستای تەندرووستی و بەربڵابوونی ڤیرووسی کۆرۆنا ڕایگەیاند : دوێنێ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەمبارەوە پەیوەندیم کرد و لەسەر ئەوەی کە ئێران پێویستی بە بەرەنگاربوونەوەی ئەم ڤیرووسەیە جەختم کردەوە .
هەروەها : ئەمریکاش ڕەزامەندی خۆی سەبارەت بە ڕاگرتنی هەندێک لە گەمارۆوەکان بە شێوەی کاتی بە تایبەتی لە بواری بانکی لە دۆخی دژوار و بەپەلە دا دەربڕی .
بەڕێوبەری گشتی تەندرووستی جیهانی هەروەها لە ووڵاتانای دیکە کە لە ڕێگای ڕاگواستنی کەل و پەلی پزیشکی بۆ ئێران ، بەم ووڵاتە بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ڤیرووسی کۆرۆنا پاڵپشتی و یارمەتییان داوە سوپاس و پێزانینی خۆی ڕاگەیاند .
هەروەها ڕایگەیاند کە ئەم سازمانە هاوکارییەکانی خۆی بۆ ئێران بە شێوەی بەردەوام و هەمیشەیی ئەنجام دەدات