ئەمریکا هاوکاری دارایی عێراق دەکات
پەیامی کورد … ئەمریکا هاوکاری دارایی عێراق دەکات
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی 155 ملیۆن دۆلار دەبەخشێتە عێراق وەک یەکەم وڵاتی بەخشەری سەرەکی لە چوارچێوەی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ عێراق دەمێننەوە.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمەریکا پشتیوانی لە هەوڵەکانی حکومەتی عێراق دەکات، بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی خەڵک لە بواری دادپەروەری و نەهێشتنی گەندەڵێ بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ کە گرنگیەکی زۆریان بۆ خەڵکی عێراق هەیە لەو چوارچێوەیەشدا 155 ملیۆن دۆلاری دیکە دەبەخشێتە عێراق و هاوکارییەکان لە چوارچێوەی ستراتیژی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکادان.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئەوەشی خستووەتەڕوو، وڵاتەکەی پابەندە بە هاوکاری و پشتیوانیەکانیەکانی بۆ عێراق بە ئامانجی بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بەخشینی (155) ملیۆن دۆلار وەک هاوکاری مرۆییە بۆ گەلی عێراق و ئاوارە و پەنابەران، بەوپێیەش ئەمەریکا لە ساڵی (2014)ەوە زیاتر لە سێ ملیار دۆلار یارمەتی مرۆیی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دابینکردووە.