Cîhan
ئەمریکا هۆشداری دەداتە عێراق لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕووسیا
" حەیدەر مەنسور " باڵیۆزی عێراق لە ڕووسیا ڕایگەیاند، ناکۆکیەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا سەبارەت بە داواکردنی سیستەمی بەرگریی S-400 ڕووسی لەلایەن عێراقەوە، دەکرێت بە رێگای دیبلۆماسیەوە چارەسەر ببێت.
حەیدەر مەنسور، ئەوەشی ڕوون کردەوە ئەو هەنگاوەی عێراق لەچوارچێوەی پەیوەندییە سەربازییە مێژوییەکانی نێوان عێراق و یەکێتی سۆڤیەتی جارانە.
لەماوەی ڕابردووەدا عێراق داوای لە ڕووسیا کرد سیستەمی بەرگری S-400 پێ بفرۆشێت ، کە سیستەمێکی دژە مووشەکیە و لە توانایدا هەیە لەدووری 30 کیلۆمەتر و بەرزی 400 کیلۆمەترەوە ئامانجەکانی بپێکێت.
لەبەرامبەردا ئەمریکا هۆشداری بە عێراق و وڵاتانی دیکە داوە لە كڕینی سیستەمی بەرگری ڕووسی و ڕایگەیاند "نزیکبونەوە و هەنگاوی لەوجۆرە سزا و ئابڵوقەی بەدوادا دێت ".