ئەمریکا هێزێکی فراوانتر ڕەوانەی منبج دەکات
ئەمریکا لە بەرەی ڕۆژئاوای ڕووباری فورات لە شارۆچکەی مێنبهج كه لهژێر دهسهڵاتى یەپەگەدایه دوو بنکەی سەربازیی نوێ دروست دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ئانادۆڵ ، ئەمریکا لە باشووری رۆژھەڵاتی گوندی دادات باکووری شارۆچکەی مێنبهج، بنکەیەکی سەربازیی دادەمەزرێنێت و خاڵی چاودێری لە ناوچەکە فراوانتر دەکات.
ئاماژه بهوهشكراوه، سوپای ئەمریکا بۆ ئەم مەبەستە ژمارەیەکی زۆر لە پێداویستی و ئامێری بیناسازی ڕەوانەی ناوچەکە کردووە.
بنکە سەربازییەکە تەنھا ھەشت کیلۆمەتر لە ھێڵی نێوان شارۆچکەی جەرابلوسی ناوچەی قەڵغانی فورات و شارۆچکەی مێنبهج دوورە، بنکە سەربازییەکەی دیکەی ئەمریکا تەنھا چوار کیلۆمەتر لە بەرەی شەڕ دوورە.
ئەو بنکەیە دەکەوێتە باشووری گوندی دادات. سەربازانی ئەمریکا لە کێڵگەیەکی کشتوکاڵی بە ناوی نوامیە جێگیربوون و کاری دروستکردنی بنکەکە لە ئەستۆ دەگرن.
هەروەها ئهوهش خراوهتهڕوو، دوای ئەوەی تورکیا ئاماژەکانی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی بۆ سەر مێنبهج چڕکردەوە، سوپای ئەمریکا دوو ڕۆژ لەمەوبەر ھێزی پشتیوانی بۆ ناوچەکە گواستەوەو ٣٠٠ سەربازیی ئەمریکی بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش چوونهته ناوچەکە.