TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریكا داوا لە چین دەكات كڕینی نەوت لە ئێران كەمبكاتەوە

Navas Jan
Admin
📅 29 Eylül 2021 15:18

پەیامی کورد … ئەمریكا داوا لە چین دەكات كڕینی نەوت لە ئێران كەمبكاتەوە

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، ئەمریكا لە دانوستانەكانی لەگەڵ چین داوای لەو وڵاتە كردووە، كڕینی نەوت لە ئێران كەمبكاتەوە.

ئاژانسەكە لە زاری دیپلۆماتێكی ئەوروپیەوە ئاماژەی بەوەكردووە، لە كۆتایی مانگی تەموزدا وێندی شێرمان، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەسەردانێكدا بۆ پەكین داوای لە دەسەڵاتدارانی چین كردووە كڕینی نەوت لە ئێران كەمبكەنەوە.

هاوكات دیپلۆماتێكی ئەمریكیش بە ئاژانسەكەی وتووە، واشنتۆن ئاگاداری وردەكاری كڕینی نەوتی ئێرانە لە لایەن چینەوە، هەر بۆیە لە رێگەی دانوستان و هەوڵی دیپلۆماتییەوە دەیەوێت پەكین هان بدات، كڕینی نەوت لەو وڵاتە كەمبكاتەوە.

واشنتۆن دەیەوێت لە رێگەی بەردەوامیدان بە گەمارۆكانی فشار بخاتە سەر ئێران بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ پابەندبوونەكانی بە رێككەوتنی ئەتۆمی، بەڵام چین لە رێگەی كڕینی نەوتەوە لە حكومەتی تاران، هاوكاری ئابوری گەرمارۆدراوی ئەو وڵاتە دەكات.

 

Paylas: