TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریكا سوپای پاسداران لە سوریا کردە ئامانج

Navas Jan
Admin
📅 09 Kasım 2023 13:50


پەیامی کورد... ئەمریكا سوپای پاسداران لە سوریا کردە ئامانج


دوای زنجیرەیەك هێرش بۆ سەر بنكەكانی لە عێراق و سوریا، ئەمریكا ڕایگەیاند، فرۆكە جەنگیەكانمان سوپای پاسدارانیان لە سوریا كردوەتە ئامانج.

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریكا ڕایگەیاند: هێرشێكی ئاسمانیمان بۆ سەر یەكێك لە دامەزراوەكان لەسوریا ئەنجامداوە كە سوپای پاسدارانی ئێران و گروپەكانی هاوپەیمانی بەكاریدەهێنن.

ئەوەشیانخستوەتەڕوو، هێرشە ئاسمانیەكە دوای زنجیریەك هێرش دێت دژی بنكەكانی سوپای ئەمریكا لە عێراق و سوریا.

باسیان لەوەشكردوە، هەموو رێوشوێنێكی پێویست دەگرینەبەر بۆ بەرگریكردن لە گەلەكەمان دژی ئەوانەی بەرپرسن لە هێرشەكان و لەو كات و شوێنەی خۆمان هەڵیدەبژێرین, وەڵامدەدەینەوە.

Paylas: