TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریكا ستایشی ئەو گورزە دەكات كە لە میلیشیاكانی عێراقیان وەشاندووە

Navas Jan
Admin
📅 24 Ocak 2024 15:19

پەیامی کورد... ئەمریكا ستایشی ئەو گورزە دەكات كە لە میلیشیاكانی عێراقیان وەشاندووە


وەزیری بەرگری ئەمریكا ستایشی ئەو گورزە دەكات لە میلیشیاكانی عێراقیان وەشاندووە و دەڵێت،"بایدن دوودڵ نابێت لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست".

لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریكا ستایشی ئەو لێهاتوویی و پیشەیبوونە دەكات كە سوپای وڵاتەكەی پیادەی كردووە لە لێدانی پێگەكانی میلیشیای حزبوڵا لە ناوچەی جورف ئەلسەخر لە بابل و قەزای قائیم لە پارێزگای ئەنبار.

ئۆستن لە بەیاننامەیەكدا راگەیاندووە،" بە فەرمانی بایدن, سوپای ئەمریكا گورزی لە سێ‌ دامەزراوە وەشاندووە, كە میلیشیای كەتائیبی حزبوڵای هاوپەیمانی ئێران و گروپەكانی تر لە عێراق بەكاریدەهێنن.

ئاماژەی بەوەشداوە،"ئەو گورزە وردانە, وەڵامێكی راستەوخۆن بۆ ئەو زنجیرە هێرشەی كراونەتە سەر كارمەندانی ویلایەتە یەكگرتووەكان و هاوپەیماننان لە عێراق و سوریا, لەلایەن میلیشیاكانی هاوپەیمانی ئێرانەوە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو،"بایدن دوودڵ نابێت لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ بەرگریكردن لە سەربازانی ئەمریكا و بەرژەوەندی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە ناوچەكە".

دەشڵێت،"ئێمە نامانەوێت ململانێ‌ لەناوچەكە توندتربێتەوە, بەڵام بە تەواوی ئامادەین بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی زیاتر بۆ پاراستنی گەل و دامەزراوەكانمان".

وەزیری بەرگری ئەمریكا داوا لەو گروپانە و "ئێرانی سەرپەشتیاریانن دەكات كە دەستبەجێ‌ هێرشەكانیان رابگرن.

Paylas: