TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا/ خوێندکارێک تەقەی لە خوێندکاران کرد و ٩ خوێندکار بوونە قربانی

Navas Jan
Admin
📅 01 Aralık 2021 16:54


پەیامی کورد … ئەمریکا/ خوێندکارێک تەقەی لە خوێندکاران کرد و ٩ خوێندکار بوونە قربانی

لە هێرشێکی چەکدارییدا بۆ سەر خوێندنگەیەکی ئامادەیی لە ویلایەتی میشیگانی ئەمریکا، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.

لەمبارەیەوە ئۆفیسی پۆلیسی ناوچەی ئۆکلاند، بڵاوی کردەوە کە لە خوێندنگەی ئامادەیی ئۆکسفۆرد، خوێندکارێک بە چەکەوە چووەتە ژوورەوە و شەش کەسی بریندار کردووە و سێ کەسیشی کوشتووە.

لای خۆیەوە جێگری سەرۆکی ئۆفیسەکە، ئاشكرای كردووە كە لە چەکی ئەو خوێندکارەی دەستگیرکراوە زیاتر لە (20) فیشەک دەرچووە، لە کاتی دەستگیرکردنیدا ئەنجامدەری هێرشەکە هیچ بەرگرییەکی نەکردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە: ئەنجامدەری هێرشەکە رەتیکردووەتەوە قسە لەسەر هۆکاری ئەنجامدانی ئەو تاوانە بکات دەڵێت: ''بەو خاڵە گەیشتووین کە بە تەنیا ئەوەی کردووە''.

ئەوەش خراوەتەروو كە ئەنجامدەری هێرشەکە خوێندکارێکی تەمەن 15 ساڵانە کە خوێندکاری هەمان خوێندنگەیە.

Paylas: