TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا لەبارەی هێرشەکەی هەولێر داوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات

Navas Jan
Admin
📅 17 Mart 2022 18:25

پەیامی کورد... ئەمریکا لەبارەی هێرشەکەی هەولێر داوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات

نوێنەرایەتیی ئەمریکا لە UN داوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی کردووە لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر لەلایەن ئێرانەوە.

نوێنەرایەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە تویتەرەوە ئاشکرایکردووە، واشنتن داوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی کردووە «بەمەبەستی ئیدانەکردنی ئەو هێرشە مووشەکییەکی ١٣ی ئەم مانگە کرایە سەر هەولێر»، دەڵێت، دەبێت ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش هێرشەکە ئیدانە بکەن، ئێرانیش بە بەرپرسیار بزانن و پشتگیری لە دیموکراسی و سەروەریی عێراق بکەن.

نوێنەرایەتییەکەی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان هێرشەکەی ئێرانی بە «بێپاساو» و «بێباکانە» وەسفکردووە، «پێشێلکاریێکی خراپی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق بوو».

دیار نییە کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش کەی ئەنجام دەدرێت، نوێنەرایەتییەکەی ئەمریکاش هیچی لەو بارەیەوە ئاشکرانەکردووە، بەڵام ڕۆژانی ٢٢ و ٢٤ی ئەم مانگە ئەنجوومەنەکە دۆخی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ دەکات، ئەگەر هەیە تێکەڵکێش بەو کۆبوونەوانە بکرێت.

Paylas: