TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا لە بەرامبەر ڕاگرتنی ٢٠٪ پیتاندنی یۆرانیۆم لە لایەن ئێران ەوە پێشنیارێک دەخاتە ڕوو

سارا
Yazar
📅 30 Mart 2021 19:53

پەیامی کورد     ...     ئەمریکا لە بەرامبەر ڕاگرتنی ٢٠٪ پیتاندنی یۆرانیۆم لە لایەن ئێران ەوە پێشنیارێک دەخاتە ڕوو

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان هەواڵنێری پۆلیتیکۆ بڵاوی دەکاتەوە کە ئەمریکا بەنیازە بەرامبەر ڕاگرتنی پیتاندنی ۲۰٪ی یۆرانیۆم لە لایەن کۆماری ئیسلامی، هەندێک لە گەمارۆوەکان کەم بکاتەوە بەڵام تاکوو ئێستا " ئەم بابەتە پێشنیارێکە و هێشتا پەسەند نەکراوە "


▪️نوێنەری کۆماری ئیسلامی لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ئەگەری ئەم پێشنیارە کاردانەوەی نواند و لە لاپەڕەی تایبەتی تویتەری خۆیدا نووسیویەتی:
▫️بۆ گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ بەرجام پێویست بە پێشنیارێکی تازە نییە تەنها دەبێت دەستبەجێ و بە تەواوی، هەموو بەڵێنەکانی ڕاگەیێندراوی ٢٢٣١ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان جێبەجێ بکات و گەمارۆوەکان لابەرێت.

Paylas: