ئەمریکا لە ڕۆژێکدا بڕی ٧.٥ میلیارد دۆلار چەک و تەقەمەنی فرۆشت
پەیامی کورد ... ئەمریکا لە ڕۆژێکدا بڕی ٧.٥ میلیارد دۆلار چەک و تەقەمەنی فرۆشت
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ویلایەتەیەکگرتووەکان لە دوێنێ هەوالی باش و دڵخۆشکەری بۆ ئە کۆمپانیانەی بەرگری و سەربازی ئەمریکی ڕایگەیاند کە بە فڕۆشتنی نزیکەی ٧.٥ میلیارد کەلو پەلی جیاوازی سەربازی بە پێنج ووڵاتی بیانی ڕەزامەندی دەربڕیوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە دیفنس نیووز ، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە فڕۆشتنی نزیکەی ٧.٥ میلیارد دۆلار چەک و کەل و پەلی سەربازی بە ئیسرائیل ، فەڕەنسا ، لیتوانی ، ئەندۆنێزیا و ئارژانتین بوو .
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی ڕابردوو کۆنگرەی ئەو ووڵاتەی دەربارەی ڕەزامەندییەکەی بۆ فرۆشتنی چەک و تەقەمەنی و کەل و پەلی سەربازی بە ئیسرائیل ، فەرەنسا لیتوانی ، ئەندۆنێزیا و ئارژانتین ڕێکەوت تاکوو لە ئەگەری دژایەتی کۆنگرە لە سەر ئەم فرۆشتنانەی چەک و تەقەمەنی ڕێکەوتننامەکانی فرۆش لەگەڵ کڕیاران دا بخاتە واری جێبەجی کردنەوە .
ئەمریکا بەنیازە تاکوو لە ماوەی ڕێکەوتننامەدا بە بەهای ٣ میلیارد دۆلار ٩٩٠ میلیۆن گاڵۆن سووتەمەنی بریتی لە سووتەمەنی فڕۆکە ، دیزڵ و بەنزین بە بێ سۆرب بفرۆشێت .
فەڕەنسا ش بە نیازە کڕینی سی فڕۆکەی نەسڵی نوێی ئی - ٢ هاوکی ئەمریکا بە بەهای نزیکەی ٢ میلیارد دۆلارە . بڕیارە ئەم فڕۆکانە جێگرەوەی نەسڵی کۆنی ئێ - ٢ ی هاوکی بن . فەڕەنسا هەروەها لە ئەمریکا هەروەها ١٠ ماتۆڕی جۆری تی - ٥٦ - ٤٢٧ لەگەڵ سێ کەل و پەلی ڕاداری و باقی تەکنۆڵۆژیای ئێلێکترۆنی پەیوەندیدار لەگەڵ دەکڕێت .