ئەمریکا لە ڕاگەیندراوێکدا ماوەی بەکارهێنانی کارەبای ئێران لە لایەن عێراقەوە درێژ دەکاتەوە
پەیامی کورد ... ئەمریکا لە ڕاگەیندراوێکدا ماوەی بەکارهێنانی کارەبای ئێران لە لایەن عێراقەوە درێژ دەکاتەوە .
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ماوەی لێخۆشبوون بۆ بەکارهێنانی وزەی کارەبای ئێران لەلایەن عێراقەوە بۆ ماوەی ٣٠ رۆژی دیکە درێژکردەوە، ئەوەش وەک پێدانی کاتی گونجاوە بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی دانپێدانراو.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، شەوی رابردوو دەیڤید شینکەر، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە راگەێندراوێکدا رایگەیاند، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ماوەی لێخۆشبوون بۆ بەکارهێنانی وزەی کارەبای ئێران لەلایەن عێراقەوە تا ٢٦ی مانگی داهاتوو درێژکردوەتەوە.
واشینتۆن چەندینجار ماوەی بەکارهێنانی وزەی کارەبای ئێرانی بۆ بەغدا درێژکردوەتەوە، کە ماوەی ٩٠ بۆ ١٢٠ رۆژی خایەندوە، سوورە لەسەر ئەوەی عێراق ووڵاتێکی دەوڵەمەند بە نەوت و دەبێت پشت بەخۆی ببەستێت لە بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا.
ئەو بەرپرسەی ئەمریکا باسی لەوەشکردوە، دوای ئەوەی حکومەتی نوێی عێراق پێکدەهێندرێت، پۆمپیۆ جارێکی دیکە پێداچونەوە بە ماوەی لێخۆشبوونەکەدا دەکاتەوە.
٩ی نیسانی ئهمساڵ، بهرههم ساڵح، سهرۆك كۆماری عێراق، مستهفا كازمی بهمهبهستی پێكهێنانی كابینهی نوێی عێراق راسپارد، ماوەی مانگێکی لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی پێکهاتەی کابینەکەی رادەستی پەرلەمانی عێراق بکات.