TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا لەسەر ناردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ ڕووسیا هەڕەشەی لە ئێران کرد

Navas Jan
Admin
📅 19 Temmuz 2022 21:35

پەیامی کورد... ئەمریکا لەسەر ناردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ ڕووسیا هەڕەشەی لە ئێران کرد

نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەڕەشەی سزادانی لە کۆماری ئیسلامی کرد و ڕایگەیاند:

سزاکە لەبەر ناردنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە بۆ ڕووسیا و ئەم سزایەش وڵاتانی جیهان تێیدا بەشدارن.

هەر شتێکی لەو بابەتە بگوازرێتەوە بۆ ڕووسیا ئێمە سزادانی دەدەین و وڵاتانی دونیاش تێیدا بەشدار دەبن.

ئێمە بەردەوامیش دەبین لە چاودێریکردنی دۆخەکە.

تاوتوێی نیگەرانییەکانمان کردووە لەسەر ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئێرانەوە بۆ ڕووسیا.

هەموو سزاکانمان لە شوێنی خۆیان ماونەتەوە و هەر مامەڵەیەکی لەو جۆرەش سزای ڕووسیاشی بە دواوە دەبێت.

 

Paylas: