Cîhan
ئەمریکا ئامادەیە بۆ دانووستان لەگەڵ کۆریای باکوور بەبێ مەرجی پێشوەختە
پەیامی کورد ... ئەمریکا ئامادەیە بۆ دانووستان لەگەڵ کۆریای باکوور بەبێ مەرجی پێشوەختە
جۆن کۆربی ووتەبێژی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی ڕایگەیاند : جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بەبێ مەرجی پێشوەختە ئامادەیە لەگەڵ کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور کۆببێتەوە و گفتوگۆ بکات.
کۆریای باکوور ووڵامی ئەرێنی بۆ ئەم ئۆفەرە نەداوەتەوە، بەڵام هێشتا ئەم بژاردەیە لەسەر مێزەکە ماوە.
ئامادەین بەبێ مەرجی پێشوەختە دابنیشین و دانووستان بکەین.