TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاری کردنی ڕووسیا ڕاگەیاند

سارا
Yazar
📅 03 Aralık 2019 15:50

پەیامی کورد    ...    ئەمریکا ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاری کردنی ڕووسیا ڕاگەیاند .

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند : ووڵاتەکەی ئامادەیە بۆ کارکردن لەگەڵ رووسیادا لەبابەتی بەگژداچوونەوەی "تیرۆری ئەتۆمی".

کریستۆفەر فۆرد، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباریی ئەمنی و بەرەنگاربونەوەی پەرەسەندنی ئەتۆمی لەمیانەی وتارێکدا لەپەیمانگای هێنری ستیمۆن ڕایگەیاند :  "بابەتی بەگژداچونەوەی تیرۆری ئەتۆمی گرنگترین بابەتی هاوکاری نێوان ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و رووسیا دەبێت". 

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای ئەوەی چەندین ناکۆکی هەیە لەنێوان واشنتن و مۆسکۆدا، بەڵام لەبابەتی بەگژداچونەوەی تیرۆری ئەتۆمی وا دەردەکەوێت هاوکاریەکی باش لەنێوانیاندا هەبێت ئەوەش "کارێکی نامۆ و جێی سەرسوڕمانە".

Paylas: