ئەمریکا نەخشەی چالاکییەکانی هێزی دەریایی ڕووسیای لە سەرتاسەری جیهان بڵاو کردەوە
پەیامی کورد ... ئەمریکا نەخشەی چالاکییەکانی هێزی دەریایی ڕووسیای لە سەرتاسەری جیهان بڵاو کردەوە
ڕەشنووسی بوودجەی پێنتاگۆن بۆ ساڵی ٢٠٢١ هەڵگری نەخشەیەکە کە ناوچەگەلێک لە زەریاکان نیشان دەدات کە ڕووسیا و چین لەو ناوچانە، چالاکی دەریایی یان هەیە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە پۆرتاڵی the drive ڕەشنووسی بوودجەی پێنتاگۆن لە ساڵی ٢٠٢١ نەخشەیەکی بڵاو کردەوە کە مۆسکۆ لەوێ هیزە دەریاییەکانی ڕووسیا بە تایبەتی لە نزیکی کەنارئاوەکانی باشووری ڕۆژئاوای ئەمریکای باکوور ، لە دەریای کارائیب ، لە زەریای ئەتڵەسی باکوور ، لە دەریای مەدیتەرانە و قۆتبی باکوور بوونیان هەیە بڵاو کردەوە .
لەم بڵاکراوەیەدا ، چالاکی بەهێزی ، هیزی دەریایی چین لە ڕۆژئاوا دەوری ڕووسیای بڵاو کردەوە .
لە ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٩ ، کۆمپانیای تەلەفزیۆنی و ڕادیۆیی " ئێن ئار کەی " بە پشت بەستن بەو زانیارییانەی بڵاو کراونەتەوە لە ڕێگای دام و دەزگاکانی نەروێژی ، ڕاپۆرتی دا کە لە ماوەی چەند ڕۆژدا لانیکەم ٨ ژێردەریایی ئەتۆمی ڕووسیا بنکەگەلی جێگیری لە شبە جەزیرەی کۆلسک لە ڕووسیا ی بە جێ هێشتووە ، ئامانج لەمکارە هەوڵدان بووە بۆ نزیک بوونەوە بە ئاوگەلی زەریای ئەتڵەسی باکووری یە .