TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا نیگەرانی خۆی سەبارەت بە لەسێدارەدانی منداڵان لە ئێران دەربڕی

سارا
Yazar
📅 18 Mart 2020 00:14

پەیامی کورد     ...    ئەمریکا نیگەرانی خۆی سەبارەت بە لەسێدارەدانی منداڵان لە ئێران دەربڕی 

ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە سێدارەدانی منداڵان لە ئێران شەرمەزار دەکات و نیگەرانی خۆی لەمبارەوە دەربڕی 

بە پێی راپۆرتێک ڕیپۆرتەری تایبەتی سازمانی نەتەوەکانی جیهان ڕایگەیاند : دوو کوڕی ١٧ ساڵە لە ٢٥ی ئەیپریلی ٢٠١٩ دا لە سێدارەدراون . بە پێی ئەو ڕاپۆرت و هەواڵانەی کە بڵاوکراونەتەوە ، یەکێک لەو لە سێدارەدراوانە توانای عەقلی نەبووە و بە بێ هیچ هۆکارێک کوژراوە

لە دەربڕینی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی ئێراندا لە مانگی نۆڤەمبەر ٢٣ منداڵ دیکە لە لایەن ڕژیمی ئێرانەوە کوژراون . ئێمە وەک ئەمریکا داوا لە ئێران دەکەین کە قەساوەت و بێڕەحمی خۆیان لە بەرامبەری مندالان ڕاوەستێنن .

Paylas: