ئەمریکا/ پیاوێک پێنج کەس دەکوژێت و دواتر خۆی دەکوژێ
پەیامی کورد ... ئەمریکا/ پیاوێک پێنج کەس دەکوژێت و دواتر خۆی دەکوژێ
لە روداوێكی تەقەكردن لە ولایەتی شیكاگۆ پیاوێك پێنج كەس دەكوژێت و دوو كەسی تر بریندار دەكات و دواتر خۆشی دەكوژرێت.
پۆلیسی شیكاگۆ بڵاویكردوەتەوە پیاوێكی تەمەن ٣٢ ساڵ بەناوی "جەیسۆن نایتنجیڵ" بەشێوەیەكی هەڕەمەكی تەقەی لە هاووڵاتیان كردوە و لە شیكاگۆ و ناوچەی ئیڤانستۆن ٥ كەسی كوشتوە و ٢ كەسی تریشی بریندار كردوە.
روینشكراوەتەوە، قوربانیەكان لە ناوچەی جیاجیا بونەتە قوربانی و سەرەتا خوێندكارێكی زانكۆی شیكاگۆی كوشتوە و دواتر ژنێك كە وەك بارمتە بەكاری هێناوە و دواتر لەكاتی هەڵاتنیدا كەسەكانی تری كوشتوە.
لای خۆیەوە پۆلیسی ئیڤانستۆن بڵاویكردوەتەوە: بكوژەكە روبەڕوی هێزەكانی پۆلیسیش بوەتەوە بەڵام لە روبەڕوبونەوەكەدا كوژراوە، یەكێكی تر لە قوربانیەكان ژنێكی ٧٧ ساڵە و یەكێك لە بریندارەكانیش ژنێكە وباری تەندروستی ناجێگیرە.