TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا: پووتین فەرمانی هێرشکردنی داوە

Navas Jan
Admin
📅 21 Şubat 2022 19:38

پەیامی کورد... ئەمریکا: پووتین فەرمانی هێرشکردنی داوە

دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، دەنگۆی ئەوە هەیە کە سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمیر پووتین فەرمانی هێرشکردنە سەر ئۆکراینای بە فەرماندەکانی سوپای ڕووسیا دابێت.

بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیەی دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا لە تەشەنەسەندن دایە.

لە هەواڵێکی کەناڵی "CNN" و ڕۆژنامەی واشنتن پۆستدا هاتووە "دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا زانیاری گەیشتووەتە دەست کە سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمیر پووتین فەرمانی هێرشکردنە سەر ئۆکراینای بە فەرماندەکانی سوپای ڕووسیا دابێت".

بەشێکیش لە چاودێران بۆچوونیان وایە ڕەنگە ئەو زانیارییە بە مەبەستی بە هەڵەدا بردن لەلایەن ڕووسیاوە بڵاو کردبێتەوە.

ڕۆژی هەینی ڕابردوو سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە لێدوانێکی دا ئاشکرای کرد، ئەگەری ئەوە لە ئارادایە سوپای ڕووسیا لە ڕۆژانی داهاتوودا شاری کیێڤ داگیر بکات.

دوێنێ یەکشەممە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی تەلەڤزیۆنی "CNN" ڕایگەیاندبوو "جموجۆڵە سەربازییەکانی ڕووسیا لە ناوچەکە، نیشانەیەکە بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی داگیرکاریی".

Paylas: