ئەمریکا: ئێران بە درۆن هێرشیکردە سەر کەشتییەک لە دەریای سوور
پەیامی کورد... ئەمریکا: ئێران بە درۆن هێرشیکردە سەر کەشتییەک لە دەریای سوور
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، کاتژمێر 10ـی شەوی رابردوو بە کاتی ناوخۆ، کەشتییەکی گواستنەوەی ماددەی کیمیایی بە مووشەک کراوەتە ئامانج و ئێران تۆمەتبار دەکات بە ئەنجامدانی هێرشەکە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند، شەوی رابردوو کاتژمێر 10 بەکاتی ناوخۆیی ناوچەکە، لە دووری 370 کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی هیندستان، کەشتی “کێم پلۆتۆ” بە مووشەکی میلیشیاکانی ئێران بەئامانج گیراوە”.
هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و وەک لە راگەیەندراوەکەی پنتاگۆندا هاتووە، تەنها زیان بە رووکاری کەشتییەکە کەوتووە و ئاگرێکی کەم بەهۆی مووشەکەکەوە کەوتووەتەوە و لە ماوەیەکی کەمدا ئاگرەکەش کۆنتڕۆڵکراوە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا بەشێوەیەکی ئاشکرا ئێران تۆمەتباردەکرێت بە ئەنجامدانی هێرشەکە.
ئێران تا ئێستا بەفەرمی هیچ لێدوانێکی لەبارەی تۆمەتەکانی پنتاگۆنەوە نەداوە، بەڵام لە ماوەکانی رابردوودا زنجیرە هێرشێکی چەکداری کرایە سەر کەشتییە بازرگانییەکان کە بە دەریای سووردا تێپەڕدەبوون، حوسییەکانی یەمەنیش، کە بە گرووپێکی چەکداری نزیک لە ئێران هەژمار دەکرێن، بەرپرسیارییەتی هێرشەکانیان لە ئەستۆگرتبوو.
لە بەیاننامەیەکی دیکەدا، فەرماندەیی گشتیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، “رۆژی شەممە 24ـی کانوونی یەکەم، دوو مووشەکی بالیستی بە ئاراستەی رێگەی نێودەوڵەتیی بازگانیی دەریای سووردا تەقێندراون و خۆشبەختانە هیچ کەشتییەکی نەپێکاوە”.
لە ئێوارەی هەمان رۆژدا، هەواڵی پێکرانی کەشتییەکی نەوتهەڵگر بڵاوبووەوە کە بە درۆن هێرشیکرابووە سەر.
حوسییەکانی یەکەمەن کە بەشێکی زۆری وڵاتی یەمەنیان لەژێردەستدایە هەڕەشەی بەئامانجگرتنی تەواوی ئەو کەشتییانە دەکەن کە پەیوەندییان لەگەڵ ئیسرائیل هەیە.