ئەمریکا ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ چین لە بواری سەربازیدا ڕاگەیاند
پەیامی کورد... ئەمریکا ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ چین لە بواری سەربازیدا ڕاگەیاند
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن ڕایگەیاند کە لەگەڵ سەرۆکی چین، شی جین پینگ لەبارەی ئاسایی کردنەوەی ھاریکاریی و پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات لە بواری سەربازیی و بەرەنگاربوونەوەی ماددەی ھۆشبەر، ڕێککەوتن.
جۆ بایدن دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ شی جین پینگ کە لە پەراوێزی لووتکەی ھاریکاریی ئابووری نێوان وڵاتانی ئاسیا و زەریای ھێمن لە سان فرانسیسکۆ ئەنجامدرا لە لێدوانیکی ڕۆژنامەوانییدا گوتی: "پێموایە ئێمە لەگەڵ کۆماری چیندا، پێشکەوتنێکی گرنگمان بە دەست ھێناوە، ھەروەھا خۆشحاڵم کە دوای چەندین ساڵ لە چاوەڕانی، ئاسایی کردنەوەی ھاریکارییەکانمان لە بەرەنگاربوونەوەی ماددەی ھۆشبەرەدا ڕادەگەیەنین".
ڕاشیگەیاند کە ئەمریکا بە ڕوونی و ڕاستەخۆ، پەیوەندییەکانی لەگەڵ چین لە بواری سەربازییدا ئاسایی کردووەتەوە و ئاماژەی بەوەداوە کە ئەوەیش ھەنگاوێکی گرنگە.
باسی لەوەیش کرد کە شارەزایانی ئەمریکا و چین بۆ تاتوێکردنی ژمارەیەک پرسی تایبەت بە ئاسایشی ئەلیکترۆنی و ژێری دەستکرد کۆدەبنەوە.
ئاشکراشی کرد کە لە کۆبوونەوەکەدا، لەگەڵ شی جین پینگ ژمارەی پرسی جیھانیان تاوتوێ کردووە لەوانە، جەنگی ڕووسیا-ئۆکراینا پێشھاتەکانی دۆخی کەرتی غەززە و پرسی ئاشتی لە گەرووی تایوان.