Cîhan
ئەمریکا سیستەمە پاترییۆتییەکانی لە ژاپۆن وەرگرتەوە
پەیامی کورد ... ئەمریکا سیستەمە پاترییۆتییەکانی لە ژاپۆن وەرگرتەوە
لەگەڵ بەردەوام بوونی شەڕی ڕووسیا لەگەڵ ئۆکراین و پێویستی تەیارکردنی کیێڤ بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکانی مۆسکۆ، ئێستا ئەمریکا پێویستی بە سیستەمی بەرگری مووشەکی هەیە، بەجۆرێک واشینتۆن دەستی بۆ هاوپەیمانەکانی درێژکردووە بۆ بەدەستهێنانی ئەو سیستەمە.
ئەمڕۆ کۆشکی سپی بە فەرمی سوپاسی ژاپۆنی کرد بۆ گواستنەوەی سیستەمی مووشەکی پاترییۆت بۆ ئەمریکا.