TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا سیستمی بەرگری و سەربازی زیاتر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرێت لەلایەن

Navas Jan
Admin
📅 22 Ekim 2023 13:20

پەیامی کورد... ئەمریکا سیستمی بەرگری و سەربازی زیاتر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرێت


وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بڵاویکردەوە، وڵاتەکەی سیستمی بەرگری ئاسمان دیکە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرێت.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکادا هاتووە، لەدوای ئەو هێرشانەی لە چەند رۆژی رابردوودا کرانە سەر ژمارەیەک لە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق، لە دوای گفتوگۆکردن لەگەڵ جۆ بایدن، بڕیارمانداوە، سیستمی بەرگری ساد و سیستمی بەرگریی مووشەکی پاتریۆت بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بنێرین.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەربازی زیاتر رەوانەی ناوچەکە دەکەین و کۆمەڵێک رێوشوێنی دیکەش دەگرینە بەر بۆ پاراستنی هێزەکانمان لە ناوچەکە.

Paylas: