TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا: سزاکانی سەر سوپای پاسداران هەڵناگرین

Navas Jan
Admin
📅 27 Mart 2022 19:32

پەیامی کورد... ئەمریکا: سزاکانی سەر سوپای پاسداران هەڵناگرین

بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا جەخت لەوە دەکاتەوە، وڵاتەکەی سزاکان لەسەر سوپای پاسدارانی ئێران هەڵناگرێت.

بەپێی هەواڵێکی (ئاژانسی (فرانس پرێس)، ڕۆبەرت مالێی، نوێنەری تایبەتیی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران لە وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاندووە: ئەگەر ڕێککەوتنی ناوکیش لەگەڵ ئێران بکەن، سزاکانی سەر سوپای پاسدارانی ئێران هەڵناگیرێن و دەمێنێتەوە.

ئەمریکا چەندین سزای بەسەر سوپای پاسداران و کاربەدەستەکانی سەپاندووە، بەهۆی پاڵپشتیکردنی گرووپ و میلیشیا چەکدارییەکانی سووریا، عێراق و یەمەن بۆ هێرشکردنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمان.

لە مانگی ٤ی ٢٠٢١ یەکەم گەڕی کۆبوونەوەکانی ڤیەننا لە نێوان ئێران و وڵاتانی ٤+١ بۆ گەڕاندنەوەی ئەمریکا بۆ ناو ڕێککەوتنی ناوکی و لابردنی سزاکانی سەر ئێران، دەستی پێ کرد.

ڕێککەوتنی ناوکیی ئێران و وڵاتانی پێنج + یەک لە سەرەتای نیسانی ٢٠١٥ لە شاری لۆزان لە سویسڕا واژۆ کرا، کە بەپێی ئەو ڕێککەوتنە ئێران دەستبەرداری دروستکردنی چەکی ناوکی دەبێت و ئەمریکاش سزاکانی لەسەر ئەو وڵاتە سووک دەکات.

شەوی ٨-٥-٢٠١٨، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا (٢٠١٧-٢٠٢١)، بڕیاری کشانەوەی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ناوکیی ئێران و وڵاتانی پێنج + یەک، واژۆ کرد.

وڵاتانی پێنج + یەک بریتین لە پێنج وڵاتی ئەندامی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی (ئەمریکا، فەرەنسا، ڕووسیا، بەریتانیا و چین) و ئەڵمانیا پێک دێت.

Paylas: