TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا ڤیزای بە سێرگی لاڤرۆڤ نەدا

سارا
Yazar
📅 04 Eylül 2022 15:51
پەیامی کورد   ...  ئەمریکا ڤیزای بە سێرگی لاڤرۆڤ نەدا

نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان نامەیەکی بۆ سکرتێری گشتی ئەم ڕێکخراوە ناردووە کە تێیدا ئەم ڕاستییە لە بەرچاوە کە هیچ یەک لە ٥٦ ئەندامی شاندی ڕووسی کە بڕیارە لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بەشداری بکەن ، هێشتا ڤیزای ویلایەتەیەکگرتووەکان یان وەرنەگرتووە .

نێبێنزیا لەم نامەیەدا هەروەها ئاماژەی کردووە کە ویلایەتەیەکگرتووەکان وەکوو ووڵاتێک کە مەقەڕڕی نەتەوەکان لەوێیە ، ئەرکی سەرسانیەتی ، ئیمکان و کەرەستەی پێویست بۆ بەشداریکردنی شاندی نوێنەرانی هەموو ووڵاتان لە ڕووداوەکانی ئەم ڕێکخراوە جیهانییە دەستەبەر و فەراهەم بکات .

Paylas: