Cîhan
مردنی لە ناکاوی سەرۆکوەزیرانی کەنارئاوی عاج بۆشاییەکی سیاسی بەدی دەهێنێت
پەیامی کورد ... مردنی لە ناکاوی سەرۆکوەزیرانی کەنارئاوی عاج بۆشاییەکی سیاسی بەدی دەهێنێت .
ئامادۆ گۆن کۆلیبالی ، سەرۆکوەزیری کەنارئاوی عاج کە شانسێکی زۆری هەبوو بۆ بە دەستهێنانی پۆستی سەرۆککۆماری ، بە شێوەیەکی لەناکاو لە تەمەنی ٦١ ساڵی دا کۆچی دوایی کرد .ئەو ماوی ٨ ساڵ پێشتر نەشتەرگەری دڵی بۆ کرابوو . مردنی لەناکاوی ئەو نیزامی سیاسی کەنارئاوی عاج لەگەڵ بۆشاییەکی گەورەوە بەرەڕوو کردووەتەوە .
هەواڵی مردنی سەرۆکوەزیرانی کەنارئاوی عاج چوارشەممە شەو بە فەرمی لەلایەن دەفتەری سەرۆککۆماری ئەو ووڵاتەوە بڵاو کرایەوە
ئەو لەم دواییانە لە لایەن حزبی حاکمەوە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری داهاتووەوە دەستنیسان کرابوو . بڕیارە کە ئەم هەڵبژاردنە لە کۆتاییەکانی ئەمساڵ بەریوەبچێت .